ناس کورد-
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى ئەزموونەکانى ئەو خوێندکارانەى بڵاوکردەوە کە تووشى کۆرۆنا بوون و بە گوێرەى خشتەکە ئەزموونەکان لە ڕۆژى (شەممە)ى داهاتوو دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (هەینى، 25ى ئەیلوولى 2020) وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دوو خشتەى ئەزموونە گشتییەکانى قوناغى دوازدەى ئامادەیى و قۆناغى کۆتایى ئامادەییە پیشەییەکان و خوێندنى ئیسلامى بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى خشتە بڵاوکراوەکەى وەزارەتى پەروەردە ئەزموونەکان لە ڕۆژى (شەممە، 3ى10ى2020) دەستپێدەکات و هەتا ڕۆژى (دووشەممە، 12ى10ى2020) بەردەوام دەبێت و ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەگەر ڕۆژێکى تاقیکردنەوە بەر پشووى فەرمى بکەوێت تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و ناکرێت بەپشوو.
جێى باسە ئەم خشتەی ئەزموونانە تەواوکەرى خولى دووەمى ئەزموونە گشتییەکانە تایبەت بە توشبووانى کۆرۆنا.