گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’سەدر زووتر هەستى بەمەترسی هێرشەکان کرد’ 

پەرلەمانتارێکى سائیرون داواى کۆبونەوەیەکى بەپەلە بەئامادەبوونى کازمیى دەکات

2020.09.25 - 17:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى سائیرون داواى کۆبونەوەیەکى بەپەلە بەئامادەبوونى کازمیى دەکات

ناس کورد-

بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرش و پەلامارانەى دەکرێنە سەر شاندە دیپلۆماتییەکان، پەرلەمانتارێکى سائیرون داواى پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ و کۆبوونەوەیەکى بەپەلە بە ئامادەبوونى سەرۆکوەزیران دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانى ڕاگەیەنراوێکدا ،سەعد ماییع حەلفى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پێشێلکارییە ئەمنییە بەردەوامەکان کە دووچارى شاندە دیپلۆماتى ودەزگا فەرمییەکانى دەوڵەت دەبنەوە، ناوبانگى وڵاتى خستووەتە مەترسیەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو دۆخە خەریکە عێراق بەرەو تونێلێکى ئەمینى خراپ دەبات کە لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى مایەى نیگەرانى بێت و بارودۆخەکە دڵخواستى هەموو لایەک نەبێت.

 

حەلفى باسى لەوەش کرد، موقتەدا سەدر یەکەم یەکەس بوو هەستى بەمەترسى ئەو پێشێلکارییانە کرد بۆ سەر شکۆ و ناوبانگ و پەیوەندییەکانى دەرەوەى وڵات و بەڵکو هەڕەشە بۆ سەر ئێستا و ئایندەى بەو پێیەى ئەوانەى بەو کارانە هەڵدەستن بەئەنقەست یاسا و عورفە دیپلۆماتیەکان دەبەزێنن.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى داواى کۆبونەوەیەکى بەپەلە لە لیژنەکەیان و بەئامادەبوونى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و وەزیرەکان و فەرماندە ئەمنیەکان دەکات ئەوەش بەمەبەستى پێکهێنانى لیژنەیەکى سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە کە موقتەدا سەدر لە توێتەکەى ئەمدوایەییدا ئاماژەى پێکرد.

  

حەلفى جەختیىش لەسەر ئەوە کردەوە، لیژنەکە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیران پەرلەمانەوە پاڵپشتى دەکرێت و بەپێى یاسا بەرکارەکان کاردەکات هەوڵى دەستەبەرکردنى پارێزبەندى دەدات بۆ ئەوەى بتوانرێت بەشێوەیەکى بێلایەنانە کاربکات و ئەوانەشى بە پێشێلکارییەکانەوە گلاون ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دادگا.

 

 دوێنێ (پێنجشەممە) موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر لەعێراق لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی چەکدارانی حەشدی شەعبی کرد و رایگەیاند: "هەوڵبدەن بە دانایی و لەبەر خۆشەویستی عێراق و گەلەکەی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە ئێوە بەرپرسیارن لەبەرامبەر خوا و گەلی عێراق."  

  

سەدر ئاماژەی بەوەشكردبوو: "پێویستە چیتر دەستوەردان لە كاروبارە ناوخۆییەكانی عێراق نەكرێت، چونكە لەوە زیاتر عێراق بەرگەی توندوتیژی، شەڕ، هەڵچون، ململانێی سیاسیی و ئاژاوە ناگرێت"  

  

باسی لەوەشکردبوو، هەندێک لە گروپەكانی "حەشدی شەعبی" کار بۆ لاوازکردنی عێراق دەکەن، بەوەش هێزە دەرەكییەكان بەتایبەت ئەمریكا بەهێزدەبێت.  

  

 موقتەدا سەدر پێشنیازیشی کرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی ئەمنی و پەرلەمانی و سەربازی بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە پێکبهێنرێت.   

 

ئەمڕۆش (هەینى) سەرۆکوزیرانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ پیشنیارەکانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق نیشاندا لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی ئەمنی و پەرلەمانی و سەربازی بۆ لێکوڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی کە شکۆ و ئاسایشی عێراق دەکەنە ئامانج و ڕایگەیاند، دەبێت یاسا سەرەوەر و باڵادەست بێت بەرانبەر ئەوانەی لەیاسا یاخیبوون، دەشڵێت، گەندڵی و چەکی کۆنترۆڵنەکراو و بێ هودە لە عێراق جێگایان نابێتەوە.  

  

 ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەتویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند: " پشتگیری خۆمان بۆ پێشنیارەکانی پایەدار سەید موقتەدا سەدر، لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی ئەمنی و پەرلەمانی و سەربازی بۆ لێکوڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی کە شکۆ و ئاسایشی عێراق و پابەند بوونە نێوەدەوڵەتییەکانی  دەکەنە ئامانج  دووپاتدەکەینەوە".   

  

 کازمی جەختیشکردووەتەوە: "دەبێت یاسا سەرەوەر و باڵادەست بێت بەرانبەر ئەوانەی کە لەیاسا یاخیبوون، گەندڵی و چەکی کۆنترۆڵنەکراوە لە عێراق جێگایان نابێتەوە".