گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەلعەرەب: فەیاز لە هەڵۆكانی حەشدەوە بەرەو كازمی هەڵدێ

2020.09.25 - 12:21
ئەلعەرەب: فەیاز لە هەڵۆكانی حەشدەوە بەرەو كازمی هەڵدێ

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، فالح فەیاز بۆ پاراستنی دوا پۆستی كە سەرۆكایەتی حەشدی شەعبییە كار بۆ رازیكردنی مستەفا كازمی دەكات و لە هەڵۆكانی حەشد دوور دەكەوێتەوە.

 

رۆژنامەكە ئەمڕۆ هەینی 25 ئەیلولی 2020، بڵاویكردووەتەوە، بەمدواییانە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دوو فەرماندەی سەر بە ئێرانی لە ڕیزەكانی حەشد دوورخستووەتەوە كە حامید ئەلجەزائیری و وەعد قەدۆن، ئامانج لەوەش رازیكردنی سەرۆكوەزیرانە کە لەئێستادا بەرەنگاریدایە لەگەڵ هێزە لایەنگرەكانی تاران.

 

بەگوێرەی رۆژنامە لەندەنییەكە، حامید ئەلجەزائیری، جێگری فەرماندەی سەرایای خۆراسانییە كە ئەو هێزە تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپیشاندەران  بەچەكی قەناس، هەرچی وەعد قەدۆش هەیە فەرماندەی لیوای 30ی شەبەكە لە نەینەوا و بەهۆی پێشێلكاری زۆر لە دەشتی نەینەوا ناوی چووەتە لیستی سزادراوانی ئەمەریكاوە.

 

بەمدواییانە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، فالح فەیازی لە پۆستەكانی راوێژكاری ئاسایشی عێراق و سەرۆكایەتیكردنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوورخستەوە و لە پۆستی سێیەمیدا هێشتییەوە كە سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبییە.