گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریكا تەنها 60 رۆژ عێراقی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشی

2020.09.25 - 10:16
ئەمەریكا تەنها 60 رۆژ عێراقی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشی

ناس کورد-

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، واشنتۆن بڕیاریداوە جارێکی دیکە عێراق لە سزاکانی خۆی بۆسەر ئێران ببەخشێت، بەڵام ئەمجارە ماوەی بەخشینەکە کەمە و دوومانگی دیکە ڕێگەی داوە بەعێراق وزەی کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتۆن جارێکی دیکە عێراقی لەو سزایانەی کەسەپاندوویەتی بەسەرئێراندا بەخشیوە و ڕێگەی بە بەغدا داوە بۆ ماوەى دوو مانگی دیکە  کارەبا لەئێرانەوە هاوردە بکات. 

 

پێشتر درێژکردنەوەی بەخشینەکانی  ئەمریکا بۆ عێراق لە نێوان 90 ڕۆژ بۆ 120 ڕۆژدا بوو، بەڵام ئەمجارە ماوەی ئەو بەخشینانە لەلایەن ئەمریکا کەمکرایەوە بۆ دوو مانگ. 

 

شارەزایان پێیانوایە، هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەتایبەتی دوای چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆسەر بارەگاکانی ئەمریکا لەعێراق.