گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا تەنگی بە ئەمریکا و هندستان هەڵچنیوە

2020.09.25 - 08:49
کۆرۆنا تەنگی بە ئەمریکا و هندستان هەڵچنیوە

ناس کورد-

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتانی جیهان ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد و بەتەواوی تەنگی بە ئەمریکا و هندستان هەڵچنیوە و بەهەردوو وڵاتەکە زیاتر لە 11 ملیۆن توشبوویان هەیە، رۆژانەش کەمتر یاخود زیاتر لە هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە لەو دوو وڵاتە گیانلەدەستدەدەن، هاوکات لەچین دیسان حاڵەتی ڕۆژانە تۆماردەکرێت و لە ئەڵمانیاش ژمارەکان بەرەو هەڵکشان دەچن.

 

لەمانگی ئەیلولدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی لە دەستنیشانکردنی حاڵەتی رۆژانەی کۆرۆنا تۆمارکرد، بەشێوەیەک ژمارەی ڕۆژانەی توشبوون گەیشتە 60 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا و تائێستا حەوت ملیۆن توشبوو لە ئەمریکا هەن، هەروەها زیاتر لە 200 هەزار توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

هەرچی تایبەتە بە هندستان، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 86052 توشبووی نوێ دەستنیشانکراون و کۆی توشبووان پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

 

هاوکات، 1141 توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە و کۆی ژمارەکەش 92 هەزاری تێپەڕاندووە.

 

هاوکات ژمارەکان لە ئەڵمانیاش بەرەو بەرزبوونەوە دەچنەوە و بەگوێرەی ئامارێکی پەیمانگای "ڕۆبەرت کوخ" بۆ تەندروستیی گشتی، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2153 توشبوو تۆمارکراون و کۆی ژمارەی توشبووان 280 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 9443 کەس.

 

هاوکات دیسان لە چین ژمارەی ڕۆژانە تۆماردەکرێت و بەگوێرەی لیژنەی نیشتیمانیی تەندروستیی چین، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 26 حاڵەتی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و دوێنێ پێنجشەممەش 27 حاڵەت.

 

لە مەکسیکیش ژمارەی توشبووان بەرەو یەک  ملیۆن کەس هەنگاو دەنێت و دوای دەستنیشانکردنی 5408 توشبووی نوێ لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی توشبووان گەیشتە 715457 توشبوو، هەروەها 490 توشبووی دیکە گیانیانلەدەستدا و کۆی ژمارەکەش گەیشتە 75439 گیانلەدەستدان.