گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

2020.09.25 - 08:15
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

ناس کورد-

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەڕێژەیەکی کەم بەرزبوویەوە  و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 42 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ هەینی 25 ئەیلولی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بەرامبەر 42 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 40 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

لەچەند مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت گەیشتە 46 دۆلار، بەڵام لەم مانگەدا نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخەکەی گەیشتەوە خوار 40 دۆلار و دواتر کەمێک بەرزبووەوە.