کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
ڕاپۆرتێکى دامەزراوەیەکى نێودەوڵەتی لەبارەى ڕیزبەندى ئەو وڵاتانەى خاوەنى توڕەترین گەلن، دەریخستووە عێراق پلەى دووەمى گرتووە.
.
بەپێی ڕاپۆرتێکى دامەزراوەی گالوب، كە ڕاپرسی لە نێو کەسانى پێگەیشتوودا کردووە، لە ئاستى 142 وڵاتی جیهاندا، دەرکەوتووە عێراق لە پلەى دووەمى ئەو وڵاتانەیە کە خاوەنى توڕەترین هاوڵاتین، ئەرمینیا پلەى یەکەم و ئێران پلەى سێیەم و فەڵەستینیش لە پلەی چوارەمى ئەو ولاتانەیە.
.
ئەو دامەزراوەیە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامى ڕاپرسییەکەیاندا بۆیان دەرکەوتووە، هەستە ئەرێنییەكانى بەشداربووان، ڕێژەكەی زۆر دابەزیوە لەسەر ئاستی جیهاندا، بەراورد بە ساڵى 2016 و ساڵانى دواتر.
.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشى خستۆتە ڕوو، لە نێو بەشداربوواندا، لە سێ كەس یەكێكیان هەست بە دڵەڕاوكێ و شپرزەییەكی زۆر دەکەن و هەستی توڕەییش دوو خاڵ بەرزبۆتەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
.
.