گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ زیادکردنی داهات پەڕلەمانی عێراق حكومەت پابەند دەکات بە دامەزراندنی كۆمپانیایەكی پەیوەندییەکان

2020.09.24 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ زیادکردنی داهات پەڕلەمانی عێراق حكومەت پابەند دەکات بە دامەزراندنی كۆمپانیایەكی پەیوەندییەکان

ناس کورد- 

بۆ زيادكردنى داهات بۆ بودجە، پەرلەمانى عێراق چەند بڕيارێكى سەبارەت بە هێڵەكانى پەيوەندى دەركرد و حكومەت و وەزارەتى پەيوەندیيەكانى بە چەند بڕيارێك ناچار كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمانى عێڕاق لە بڵاوكراوەيەكدا ئاماژەى بەوەداوە، لە پێناو كردنەوەى دەرگاى ڕكابەرى و زيادكردنى داهاتى بودجەى فيدراڵى چەند بڕيارێكى داوە.

 

لە يەكێك لە بڕيارەكاندا هاتووە، حكومەت پابەند دەكرێت كە كۆمپانيايەكى هاوبەشى نيشتمانى بۆ پەيوەنديیەكان دابمەزرێنێت و مۆڵەتى خزمەتگوزارى تۆڕەكانى مۆبايلى بداتێ.

 

لە بڕيارێكى دیکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، وەزارەتى پەيوەنديیەكان و دەستەى ڕاگەياندن و پەيوەنديیەكان و لايەنە پەيوەنديدارەكان پابەند دەكرێن پێداويستييە دارايى و هونەريى و ياسايى و ئيدارييەكان بۆ سەرجەم دامەزراوەكان دابين بكرێت، ئەوەش بەپێى تايبەتمەندييەكانيان.