ناس کورد-
بەگوێرەی ئاماریکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە شەش مانگی ڕابردوودا 34 هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدراون کر چوار کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون و دوو کەسیشیان لەکاتی ئەنجامدانی تاواندا تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2720 ی کوردی (21یی مارس تا 21ی سێپتامبر) واتە شەش مانگی ڕابردوو، حوکمی سێدارەی لانیکەم 34 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار کەس لەو کەسانەی کە لەو ماوەیەدا لەسێدارە دراون بە ناوەکانی مستەفا سەلیمی، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، دیاکۆ ڕەسووڵزادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا بەندکراوی سیاسی بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، هەروەها دوو کەسیان بە ناوەکانی ئەمیر محەمەدپوور خەڵکی بۆکان و شایان سەعیدپوور کە خەڵکی سەقز بوون، لەکاتی ئەنجامی تاوان تەمەنیان لەخوار 18 ساڵ بووە و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو کەس لەوانە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و 28 کەسیشیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو.