گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای لیستی مانگی چوار لە فەرمانگەکان کرا

گۆڕانکارى بەسەر لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکرێت

2020.09.24 - 14:27
گۆڕانکارى بەسەر لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان بڵاوکردەوە و داواى لیستى مووچەى ئەو مانگەى لە فەرمانگەکان کرا.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24ى ئەیلوولى 2020) وەزارەتى دارایى و ئابورى  فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی 4ـی 2020 ئامادە بکەن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، مووچەى مانگى نیسان بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دابەش دەکرێت.