ناس کورد-
بانکى ڕافیدەینى عێراق بڕیارى پێدانى قەرزى درێژخایەنى بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران خستە بوارى جێبەجێکردنەوە کە بە گوێرەى بڕیارەکە بۆ ئەو مەبەستە تا بڕى 50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بانکى رافیدەین داواى لە لقەکانى لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە کردووە کە ئاسانکارى بکەن و کۆمەڵێک ڕێوشوێن بگرنە بەر بۆ ئەوەى هاووڵاتیان سودمەندبن لەو قەرزانەى کە بڕیارى لەسەر دراوە بەمەبەستى دروستکردنى شوێنى نیشتەجێ بوون و نۆژەنکردنەوە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان.
لەڕاگەیەنراوێکدا ، نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکە کە ڕایگەیاندووە، قەرزى دروستکردنى خانوو بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەگاتە ملیۆن دینار.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەروەها قەرزى نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەى یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ فەرمانبەران دەگاتە 50 ملیۆن دینار و هەروەها بەبڕى 30 ملیۆن دینار قەرزیش دەدرێتە هاووڵاتیان.
بانگى ڕافیدەین داواش لەفەرمانبەران و هاووڵاتیان دەکات سەردانى لقەکانى بانکەکەیان بکەن بۆ سوود وەرگرتن لەو خزمەتە.
لەماوەکانى ڕابردوودا بانکى ڕافیدەینى عێراق بڕیاریدا قەرزى درێژخایەن بەمەبەستى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێ بوون بداتە فەرمانبەران و هاووڵاتیان.