گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵێکى دڵخۆشکەر لە یابانەوە ’مانگى داهاتوو دەرمانەکە بەردەست دەبێت’

2020.09.24 - 08:32
هەواڵێکى دڵخۆشکەر لە یابانەوە ’مانگى داهاتوو دەرمانەکە بەردەست دەبێت’

ناس کورد-

کۆمپانیای "ڤۆجیفیڵم"ی یابانى بۆ دروستکردنی دەرمان ڕایگەیاند، ئەو دەرمانەى کە پەرەیان پێداوە بۆ چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکەی بەرزکردووەتەوە. 

 

میدیاکانى جیهان بڵاویان کردەوە، کۆمپانیای"ڤۆجیفیڵم"ی یابانى بۆ دروستکردنی دەرمان ڕایگەیاندوە "پەرەی بە دەرمانى (ئیڤیگان) داوە بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشتر ئەو دەرمانە لە وڵاتی یابان بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە سەختەکانی ئەنفلۆنزاى وەرزی بەکارهێنراوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە تەختییەکانی ئەو چارەسەرە 156 کەس بەشداریان تێیدا کردووە، لە ئاکامدا دەرکەوتووە ناوەندی ماوەی چاکبوونەوە لەپەتاکە دوای بەکارهێنانی ئەو دەرمانە کەمبووەتەوە بۆ 11,9 ڕۆژ".  

 

کۆمپانیا یابانییەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "لەسەرەتای دەسپێکی تاقیکردنەوە تەختییەکان لەمانگی ئاداری ڕابردوو تائێستا دەرمانەکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر تەندروستیی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکان دروست نەکردووە و لە ڕووی تەندروستییەوە سەلامەتە".

 

کۆمپانای ڤۆجیفیڵم جەختیلەوەشکردووەتەوە" لە ئێستادا و بەتایبەتی دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانى ( ئیڤیگان) بەنیازن داوای ڕێگەپێدان بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکە بکەن لە حکومەتی یابان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ ئەوەی لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ببێت بە بەشێک لە پڕۆتۆکۆڵی چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا".

 

دەرمانى (ئیڤیگان) لەساڵی 2014وە وەک چارەسەرێکی باوەرپێکراو لە وڵاتی یابان بەکارهاتووە دژ بەحاڵەتە سەختەکانی ئەنفلۆنزای وەرزی، بەڵام هۆشداریدراوە لە  بەکارهێنانی ئەو دەرمانە لەلایەن ژنانی دووگیانەوە.