گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد دەقى پڕۆژە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە کوردى بڵاودەکاتەوە

2020.09.23 - 20:52
ناس کورد دەقى پڕۆژە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە کوردى بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

 ناس کورد دەقى پڕۆژە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاودەکاتەوە کە لە ئێستادا مشتومڕێکى زۆرى لەسەرە و روانینێکى هاوبەش لەبارەى یاساکەوە لەلاى فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق بۆ تێپەڕاندنى دروست نەبووە.

 

پڕۆژە یاسا نوێکە کۆمەڵێک گۆڕانکارى گەورە و گرنگى لەخۆگرتووە، لەبابەتى گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردنەکە بۆ سیستمی براوەی یەکەم و فرە بازنەیی و دابەشکردنی سنوری پارێزگایەک بەسەر چەند بازنەیەکدا.

 

پێشتر محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا وادەى دانیشتنى پەرلەمانى عێراقى بۆ دەنگدان لەسەر یاساى هەڵبژاردنەکان و تەواوکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن، دیارى کرد.

 

محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد "رۆژی (26ی ئه‌یلولى 2020) كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمان تایبه‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت". 

 

حەلبوسى داواشى لە هێزه‌ سیاسییه‌كان کرد به‌رپرسیارێتیان بۆ ده‌ركردنی یاساكه‌ و ئاماده‌بونیان له‌كۆبونه‌وه‌ چاوەڕوانکراوەکەى پەرلەماندا هه‌بێت. 

 

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، پابه‌ندن به‌ ته‌واوكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. 

 

دەقى پڕۆژە یاساکە