گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆى سلێمانى وادەى دەستپێکردنى دەوامى دیارى کرد

2020.09.23 - 20:24
زانکۆى سلێمانى وادەى دەستپێکردنى دەوامى دیارى کرد

ناس کورد-

زانکۆى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن بڵاوکردەوە کە لەسەر شێوازى خوێندنى ئاوێتە دەبێت.

 

لە راگەیەندراوەکەى زانکۆى سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئەنجومەنى زانکۆ کۆبۆتەوە و تیایدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، بڕیار لەسەر دەستپێکردنى دەوام لە بەشەکانى زانکۆکە دراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، بڕیاریدا کە رۆژی (یەکشەممە) رێکەوتی (٤-١٠-٢٠٢٠) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەیان.

 

لەبارەى شێوازى خوێندن لە بەشەکانى زانکۆکەش، راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە،شێوازى خوێندن لە بەشەکانى زانکۆى سلێمانى بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی ٦ ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و کۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت.