گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکی ’گەرمیان و ڕاپەڕین’یشی تێدایە

پەرلەمانتارێک: فەرمانى کۆتایى لە بارەى ناردنى نەوت بۆ هەرێم درا

2020.09.23 - 18:14
پەرلەمانتارێک: فەرمانى کۆتایى لە بارەى ناردنى نەوت بۆ هەرێم درا

ناس كورد-

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، فەرمانى کۆتایى لە بارەى ناردنى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان دراوە و پشکى گەرمیان و راپەڕینى تێدایە.

 

غالب محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، دوای ئەوە ڕەزامەندی وەزیری نەوت و بریکارى وەزیری نەوتی عێراق لەسەر نوسراو و داواكاری بەندە بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە (٥٠) ملیۆن لیتر نەوتی سپی  بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان درا ، ئێستا فەرمانی كوتایی دەرچووە بۆ هەناردەكردنی نەوتی سپی بەرێژە بۆ هەر شەش ناوچەكە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى غالب محەمەد، بۆ پارێزگای سلێمانی و  ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (٢١،٥٠٠،٠٠٠) ملوێن لتر، كە لە یەك رۆژدا زیاتر لە (٢١٦)هەزار لتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.

 

لەبارەى شارى هەولێریش ئەو پەرلەمانتارە رونیکردەوە کە زیاتر لە (١٥،٨٠٠،٠٠)ملیون لیتری بۆ دێت، رۆژانە دەكاتە (١٤٤) هەزار لیتر .

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ڕێژەى ئەو بڕە نەوتە دیارى کراوە کە هەناردەى پارێزگاى هەڵەبجە دەکرێت و بە  (٥،٢٥٠،٠٠٠) ملیۆن لیتر دیارى کراوە كە رۆژانە دەكاتە (٣٦) هەزار لیتر نەوت.

سەبارەت بە پارێزگاى دهۆکیش لە راگەیەندراوەکە رونکراوەتەوە، كۆی هەناردەكردنی (٧،٩٠٠،٠٠) ملیۆن لیتر نەوتە، كە رۆژانە دەكاتە (٧٢) هەزار لیتر.

 

غالب محەمەد لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو نەوتەى دێت بۆ هەرێمى کوردستان بە نرخى حکومییە واتە 150 دینار بۆ هەر لیترێک و بۆ هەر بەرمیلێک دەکاتە 31,500 هەزار دینار.

 

جەختیش دەکاتەوە کە لە لەهەموو حاڵەتێکدا دەبێت نرخی بەرمیلێک  (٣٥) هەزار تێپەڕنەکات بەگواستنەوەشەوە.

 

هۆشدارى ئەوەش دەدات ئەگەر وا نەبێت ڕێکارى یاسایى دەگرنە بەر و وەزارەتى نەوتى عێراق ئاگادار دەکەنەوە.