گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى عێراق و هەرێم تاوتوێى گۆڕینى یاساى دادگاى فیدراڵى دەکەن 

2020.09.23 - 17:22
سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى عێراق و هەرێم تاوتوێى گۆڕینى یاساى دادگاى فیدراڵى دەکەن 

ناس کورد-

دادوەر بەنگين قاسم، سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى كوردستان و فائق زێدان سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ياساى دادگاى فيدراڵى كۆبوونەوە.

 

ماڵپەڕى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق بڵاويكردەوە، فائق زێدان، سەرۆكى ئەنجومەنەكە لە ئۆفيسى سەرەكى خۆى ميواندارى هەريەكە لە دادوەر بەنگين قاسم، سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى كوردستان و فرسەت ئەحمەد وەزيرى دادى هەرێم و فارس عيسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، كردوە.

 

ئەوەش هاتوە، لە كۆبونەوەكەدا هەردولا گفتوگۆيان لەسەر پڕۆژە ياساى دەستكاریكردنى ياساى دادگاى فيدراڵى كردوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها باس لە بەشدارى پێكردنى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى كوردستان لە پاڵاوتنى سەرۆك و ئەندامانى دادگاى فيدراڵى بە پێكهاتە نوێكەيەوە كردوە، ئەوەش بەگوێرەى پڕۆژە ياساى دەستكاریكردنى ياساى دادگاى فيدراڵى.

 

پرۆژە ياساى دەستكاریكردنى ياساى دادگاى فيدراڵى لە پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى يەكەمى بۆ كراوە، بەڵام تائێستا خوێندننەوەى دووەمى بۆ نەكراوە و دەنگى لەسەر نەدراوە.