گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پەروەردە: حکومەت پێداویستییەکانى خۆپارێزى بۆ ناوەندەکانى خوێندن دەکڕێ

2020.09.23 - 16:53
وەزارەتى پەروەردە: حکومەت پێداویستییەکانى خۆپارێزى بۆ ناوەندەکانى خوێندن دەکڕێ

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەبڕیارى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بودجە بۆ کڕینى پێداویستییەکانى خۆپارێزى لە ناوەندەکانى خوێندن، تەرخانکراوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە "بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (٥٤۰) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی کوردستان ، بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱."

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە رایگەیاند "پرۆسەی خوێندن بۆ هەموو قۆناخەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات جگە لە پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12 کە لەنێو پۆلەکاندا دەبێت، پۆلی 12ی ئامادەیی لە 27ی ئەم مانگەوە دەست بە خوێندن دەکەن و پۆلەکانی 1 و 2ی بنەڕەتی لە 10ی مانگی داهاتوەوە.