گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ڕاگەیەندراوێکى نوێ لەبارەى کۆرۆناوە ’ژمارەی پێوانەیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا’

2020.09.23 - 16:26
 ڕاگەیەندراوێکى نوێ لەبارەى کۆرۆناوە ’ژمارەی پێوانەیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە زۆرترین ژمارەى پێوانەیى توشبووانى کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 955 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و ڕێژەکە بەمجۆرە بەسەر شارەکان دابەش کراوە،٢٤٠ هەولێر، ٩٨ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان، ١٨٧ ڕاپەڕین،٣٧٠ دهۆك،٢٦ هەڵەبجە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ڕێژەى چاکبوون لە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە هەرێمى کوردستان بە 374 چاکبوون دیارى کراوە کە لەو ڕێژەیە 202 چاکبوون لە هەولێر و 30 چاکبوون لە سلێمانى و 29 لە گەرمیان و 66 چاکبوون لە راپەڕین و 22 چاکبوون لە پارێزگارى دهۆک و 25 چاکبوون لە پارێزگاى هەڵەبجە تۆمارکراوە.

 

لەبارەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکەش لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا ڕێژەى گیانلەدەستدان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بە 19 گیانلەدەستدان دیارى کراوە کە لەو ڕێژەیە 3 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 5 لە سلێمانى و 1 لە گەرمیان و 1 لە ڕاپەڕین و 9 گیانلەدەستدان لە پارێزگاى دهۆک بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان دیارى کراوە کە بەمجۆرەیە:

کەڕەنتین هاوڵاتی   ٢١٨٧١               (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین       ٤٣٣٦٥١                     (١٥٩٩١٢ هەولێر، ١٠٩٦٤٨ سلێمانی، ١٦٠١٠٦ دهۆك، ٣٩٨٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤٣٣٢٣         (١٦٠٨٩ هەولێر، ١٥٢٦١ سلێمانی، ١٠٤٩٤ دهۆك، ١٤٧٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٧٦٩٨                   (١٢٦٦١ هەولێر، ٩٧٩٥ سلێمانی، ٣٨٥٨ دهۆك، ١٣٨٤ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٤٠٥٣            (٢٨٩٢ هەولێر، ٤٦٥٨ سلێمانی، ٦٤٣٧ دهۆك، ٦٦ هەڵەبجە)

مردن ١٥٧٢                  (٥٣٦ هەولێر، ٨٠٨ سلێمانی، ١٩٩ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)