گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە بەردەم شەڕێکی پەرلەمانییدا و مالکیش ترسی لە کورسییەکانی هەیە

2020.09.23 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لە بەردەم شەڕێکی پەرلەمانییدا و مالکیش ترسی لە کورسییەکانی هەیە

ناس کورد-

دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق لەسەر یاسایى هەڵبژاردنەکان ناکۆکیى نێوان لایەنە سیاسیەکانى عێراق دەتەقێنیتەوە و هاوپەیمانێتیەکى مالیکى بەتوندى دژى فرە بازنەى بۆ هەڵبژاردنەکە دەوەستێیتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "العرب"ی چاپی لەندەنی لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بڵاوى کردووەتەوە، چەند لایەنێکى سیاسیى شیعەکانى عێراق لە دیارترینیان هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى لەدژى هەموارکردنەوەى  بڕگەیەکى یاساى هەڵبژاردنەکانە و سوورن لەسەر شیوازى یەک بازنەیى لە هەموو پارێزگایەک لە یاساکەدا.

 

سەرچاوەکە ئەوەشى درکاندووە، هۆکارى ناڕەزایەتى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ترسە لە دۆڕاندنى کورسیەکانیان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختەدا کە بڕیارە مانگى حوزەیرانى داهاتوو بەڕێوە بچێت.



دوێنێ سێشەممە، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمان داواى ئامادەبوونى پەرلەمانتارانى کرد بۆ تاوتوێکردنى یاسایى هەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژى شەممەى داهاتووە.

 

سەرچاوە سیاسیەکان لە بەغداوە بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، پێشبینى دەکرێت دانیشتنى داهاتوو پەرلەمان گەرموگوڕ و توند بێت بەهۆى ئەوەى لایەنە سیاسیەکان لەسەر دابەشکردنى بازنەى هەڵبژاردنەکان بەسەر پارێزگاکاندا ناکۆکییەکى توندییان هەیە.



ناکۆکى لایەنە سیاسیەکانى عێراق لەسەر یاسایى هەڵبژاردنەکان لەسەر هەموارکردنەوەى بڕگەیەکى تایبەت بە بازنەى هەڵبژاردنەکانەوە چڕبووەتەوە، موقتەدا سەدر و هێزە سوننیەکان دواى فرە بازنەیى لەناو یەک پارێزگادا دەکەن کە پێشتر پەرلەمان بێ خستنە ڕووى وردەکارییەکانى ئەمساڵ بڕیارى لێدا.



پیشتر عێرق لە هەڵبژاردنەکاندا پشتى بەستبوو بە میکانیزمى نوێنەرایەتى ڕێژەیی لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگایەکدا وەکو بازنەیەکى هەڵبژاردن ئەوەش بەپێى لیستى داخراو و کراوە و لەو ڕێگەیەوە ئەو کاندیدانەى کە دەنگى کەمیان دەهێنا بە پاڵپشتى لیستەکەیان دەیانتوانى ببنە خاوەنى دەنگى زۆرتر و بەوەش بیبەنەوە.

 

پەرلەمان بڕیارى هەموارکردنى یاساى هەڵبژاردنى گشتیدا و بەوەش پارێزگاکان لەیەک بازنەى هەڵبژاردنەوە کردە چەند بازنەیەک بەپێى ئەو کورسییانەى کە لەپەرلەمانەوە دیاریکراوە بۆ ئەوەى هەموو بازنەیەک یەک کورسى هەبێت لەبرى ئەوەى بازنەیەک بۆ هەر پارێزگایەک بێت.

 

لە کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و هێزە سیاسییەکان "ڕێککەوتن" کراوە بۆ دەرچوون لەکێشەى ئاڵۆزى فرە بازنەیی کە یاساى نوێی هەڵبژاردنەکانى بە جێبەجێنەکراوى هێشتووەتەوە، ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق.  

  

ڕۆژنامەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی ئەیلولی 2020، بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنەکە لەسەر دوو خاڵى سەرەکى بووە، پەلەکردن لە دەرکردنى یاسا و دەنگدان لەسەر هەموارى یاساى دادگاى فیدراڵى، ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەپێی ئەو سیستەمەى کە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە بە پشتبەستن بە فرە بازنەیی و کاندیدى تاک، واتە 320 بازنە بۆهەر کورسییەکى پەرلەمان، جگە لە کورسی کۆتاکان.  

  

بەوتەى چەند سەرچاوەیەک، هەروەها بەشێوەیەکى سەرەتایی ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەى هەڵبژاردن لە شەشى حوزەیرانى داهاتوودا بەرێوەبچێت، هەمان ئەو وادەیەى کە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران پێشنیازیکردووە.  

  

بەپێی رۆژنامەکە، چەند سەرچاوەیەکى پەرلەمان ئاشکرایانکردووە کە کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکە گەیشتووە بە ڕێککەوتن لەبارەى "بازنەى مامناوەند"، بۆ دەرچوون لە گرفتى ماددەى (15) لە یاساى هەڵبژاردنەکان تایبەت بە فرە بازنەیی.  

  

بەڵام عەبدولحسێن هنداوى، ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى هەڵبژاردن ئەوەى ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت پرسەکە گەڕێنراوەتەوە پەرلەمان بۆ کۆتایی هێنان بە پەسەندکردن یاساکە.  

  

لاى خۆیەوە، عالیە نوسەیف، پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا ئاشکرایکردووە، زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە کۆبوونەوەى سەرۆکایەتییەکان و سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان کە ئێوارەى دووشەممە بەڕێوەچوون گەیشتووە بەچارەسەر و رێککەوتن لەبارەى پشتبەستن بە بازنەى مامناوەند.  

  

زیاتر بخوێنەوە: سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق ڕێککەوتن لەسەر بەکارهێنانی کارتی بایۆمەتری لە پڕۆسەی دەنگداندا
  

  

ڕونیشیکردووەتەوە، "بەشداربووان رێککەوتوون لەسەر دابەشکردنى پارێزگا گەورەکان بۆ شەش بازنە، هەروەها پارێزگاکانى دیکە بکرێنە سێ بۆ چوار بازنە، هەندێ پارێزگاى بچوکیش یەک دوو بازنە بن یان یەک بازنە بەپێی ژمارەى دانیشتوان".  

  

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینیکردووە لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا ئەو رێککەوتنە رابگەیەنرێت، کە لەلایەن راوێژکارى سەرۆکوەزیرانەوە پێشتر رەتکرایەوە.  

  

سەرەڕاى رەتکردنەوەى رێککەوتنەکە، بەڵام قوسەى یاسرى پەرلەمانتارى سائیرون دەڵێت، "کوتلە شیعییەکان رێککەوتوون لەسەر ڕەتکردنەوەى یەک بازنەیی و فرە بازنەیی و ڕێککەوتوون لەسەر بازنەى مامناوەند".  

  

وتیشى، "دوو بژاردە هەیە کە تاوتوێدەکرێت لەلایەن کوتلە شیعییەکانەوە، هەر بازنەیەک سێ بۆ پێنج کورسی بێت، یان هەر بازنەیەک پێنج بۆ حەوت کورسی بێت".