گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن قوتی داوە؟

دوای حەوت مانگ مۆبایلێک لە گەدەى گەنجێک دەرهێنرا (وێنە)

2020.09.23 - 09:12
دوای حەوت مانگ مۆبایلێک لە گەدەى گەنجێک دەرهێنرا (وێنە)

ناس کورد-

لە ڕووداوێکى سەیر و دەگمەندا، تیمێکى پزیشکى لە میسر توانیان مۆبایلێک لە گەدەى گەنجێکدا دەربهێنن کە ماوەى حەوت مانگ بوو قوتی دابوو.

 

ئەو گەنجە کە تەمەنى 28 ساڵە بەهۆى ئازارى گەدەیەوە چووەتە نەخۆشخانە، دواى پشکنینى پزیشکى تێبینى بوونى شتێکى سەیر لە سکیدا کرا، ئەوەش بەپێی پێگەى عەرەبییە.

 

پشکنینەکان هەروەها دەریان خست کە ئەو شتە سەیرە مۆبایلە، نەخۆشەکە دەڵێت، لەکاتى گاڵتە و گەپ لەگەڵ هاوڕێکانى قوتیداوە و خێزانەکەى لەوە ئاگادارنەکردووەتەوە.

تیمە پزیشکییەکە نەشتەرگەرییەکى بەپەلەیان بۆ گەنجەکە کرد کە ماوەى دوو کاتژمێرى خایاند و مۆبایلەکەیان لە گەدەى دەرهێنا.

 

یەکێک لە پزیشکەکان دەڵێت، "ئەگەر پاترى مۆبایلەکە کارلێکى لەگەڵ جەستەى بکردایە ژەهراوى دەبوو، ئەگەریش بتەقایەتەوە دەبووە هۆى گیان لەدەستدانى".

 

جەختیشیکردەوە، گەنجەکە لەژێر چارەسەر و چاودێرى پزیشکیدایە.