کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-شەهرام عەزیز
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر سێ کیلۆ و نیو ماددەى هۆشبەردا گرتووە کە خاوەنەکەى بازرگانێکى گەورەى مادە هۆشبەرەکانە و تۆمەتبارەکە ویستویەتی بیباتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
جەلال تاهیر بەگ، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنى هۆبەی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، "ئەو کەسە دانی بەوەدا ناوە کە چەندجارێک لەڕێگەى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە مادەى هۆشبەری ناردووەتە دەرەوە، ئەمجارەش ویستوویەتى لەڕێگەى فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە بیباتە دەرەوە بەڵام دەستگیرکراوە."
.
جەلال تاهیربەگ وتیشى، لە ماوەى پێشوودا، چەند حاڵەتێکى هاوشێوە تۆمارکراوە و چەند کەسێک مادەى هۆشبەریان لەڕێگەى فڕۆکەخانەکانەوە ناردووەتە دەرەوە.
وتیشى، " لە ئەمساڵدا 50 بازرگان و به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون".
ئاماژەى بەوەشکرد، "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه تائێستا له‌نێوان ئاسایشه‌كانی هه‌رێمدا كه‌مترین زانیاریی به‌یه‌كتر دراوه و له هه‌ولێر و سلێمانیش ده‌یان حاڵه‌تمان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه وه‌كو ئاسایش".
.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی وتی، " زۆر به‌داخه‌وه بازرگان و به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان زیادیكردوه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات چه‌ند ساڵێكی دیكه ده‌بێت به‌دیارده و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هیچی كه‌متر نییه له تیرۆر."