گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا: سوارێز ئامادەیە بەرەو مەدرید بەڕێبکەوێت

2020.09.22 - 22:11
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا: سوارێز ئامادەیە بەرەو مەدرید بەڕێبکەوێت

ناس کورد-

ڕۆژلەدوای ڕۆژ دەنگۆی چوونی سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زیاد دەبێت، سوارێز ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ پۆشینی درێسی یانە مەدریدییەکە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەی گرێبەستێکی دوو ساڵی خستووەتە بەردەم لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە.

 

ئاماژە بەوەشدەکرێت، ئەستێرەکەی یانەی بەرشەلۆنە ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ چوونی بۆ یانە مەدریدییەکە، بەڵام کێشەیەک لەو نێوەندەدا هەیە، ئەویش یانەی بەرشەلۆنەیە.

 

بەگوێرەی گرێبەستی نێوان بەرشەلۆنە و سوارێز، یاریزانەکە بۆی نییە پەیوەندی بەهیچ یانەیەکی دیکەی ئیسپانی بکات، بۆیە لەئێستادا لەگەل یانەکەی گفتوگۆ دەکات، تاوەکو ڕەزامەندی نیشانبدەن بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەی شاری مەدرید.