گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی: سیاسەتی شەراکەتی ڕاستەقینە و هاوبەشەمان دەوێت

2020.09.22 - 20:07
بافڵ تاڵەبانی: سیاسەتی شەراکەتی ڕاستەقینە و هاوبەشەمان دەوێت

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، یەکێتی خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە لەسەر بنەمای دەستور و ئاماژەی بەوەشكرد، "ھەموو ھەوڵێکی یەکێتی ڕوو لە سیاسەتی شەراکەتی ڕاستەقینە و ھاوبەشە."

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی ئەیلولی 2020، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە، بەوردی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان خرایە بەرباس و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

me_ga.php?id=1039

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی بە ڕاشکاوی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنی ھەرێم و عێراق و سوریا و ناوچەکە خستەڕوو، تەئکیدی لە سیاسەتی ھاوسەنگ و ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەشکردەوە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی لە ناوچەکە بەمەرجێک بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردی تێداپارێزراو بێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و کێشە کەڵەکەبووەکان، ھاوسەرۆکی یەکێتی دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوو و رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێکی یەکێتی روو لە سیاسەتی شەراکەتی راستەقینە و ھاوبەشە کە بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا تێیدا پارێزراوبن.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش و پاشماوەکانی تیرۆریستان بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێویستی بەردەوامی و ھەماھەنگی زیاتری ھەمەلایەنەی نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان کردەوە و داوایکرد ھاوکارییەکان زیاتربکرێن بۆ ھێزی پێشمەرگە لەرووی پێداویستی سەربازی و مەشق و راھێنانەوە، ئەو ھەنگاوەشی بەھۆکاری بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر وەسفکرد.

me_ga.php?id=1038

ئەوەش هاتووە، لەبەرامبەردا جەیمس جێفری سوپاس یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە ھاوکارو پشتیوانێکی سەرەکی بووە لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش و تەئکیدی کردەوە لەبەردەوامی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکان لە عێراق و سوریا بەو پێیەی شەڕی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە.