ناس کورد-
دوای ماوەیەکی زۆر لە دیارنەمانی بەهۆی نەخۆشییەوە، ئەمڕۆ هەژماری تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نوێترین وێنەی ناوبراوی بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی ئەیلولی 2020، هەژماری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاویکردووەتەوە، "یانەی وەرزشی پیرەمەگرون خەڵاتی ڕێزلێنانی بەڕێز ھێرۆخانی کرد لەپای ئەو کۆمەک و خزمەتەی کە پێشکەشی یانەکەی کردووە".
ماوەى نزیکەى دوو ساڵە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەهۆی نەخۆشییەوە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی بڵاونەکراوەتەوە.