گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گلەیی لە موچەکەى هەیە.. ’’بەشی دایەنگای منداڵەکەم ناکات’’

2020.09.22 - 19:25
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گلەیی لە موچەکەى هەیە.. ’’بەشی دایەنگای منداڵەکەم ناکات’’

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نیگەرانی خۆی لە کەمبوونەوەی موچەی مانگانەی نیشانداوە و ئاشکرایکردوە، لەئێستادا تەنانەت ناتوانێت دایەنێک بۆ چاودێرکردن و بەخێوکردنی منداڵە تازە لە دایکبووەکەی بەکرێ بگرێت.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا زۆر نیگەرانە بەهۆی کەمبوونەوەی مۆچەکەی و گلەیی و گازندەیی خۆی لەسەر ئەو دۆخە ئابورییەی کە تێکەوتووە بۆ هاورێ نزیکەکانی باسکردووە".

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە باسی لەوەکردووە، جۆنسن زۆر ناڕازییە لەسەر دۆخی بژێوی ژیانی بە تایبەتی پاش کەمبوونەوەی موچەکەی، بەجۆرێک لە ئێستادا بەهۆی ئەوە دۆخەوە ناتوانێت خزمەتگوزارێک (دایەن) بۆ منداڵەکەی کە لە ئێستادا تەمەنی چەند مانگێکە بە کرێ بگرێت".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی جۆنسن ئاشکرایکردووە، "سەرۆکوەزیران خزمەتکاری ناوماڵی نییە، تەنیا یەک کارگوزاری خاوێنکردنەوەی هەیە، لە کاتێکدا کرێی ئەو کارگوزارەش کێشەی بۆ دروستکردوون، لە شوققەیەکدا گیریان خواردووە و داونینگ ستریتیش (بارەگای سەرۆکایەتیی حكومەت) شوێنێکی خۆش نییە بۆ ژیان، تاوەکو سەرۆکوەزیران و دایکی منداڵەکەی، هانای بۆ ببەن".

 

هاوکات ڕۆژنامەی "زە دەیلی تیلگراف"ی بەریتانی ئاشکرایکردوو، "موچەی ساڵانەی جۆنسن پێش قەیرانی کۆرۆنا 450 هەزار دۆلار بووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو موچەیە کەمبووەتەوە بۆ 192 هەزار دۆلار".

 

بەپێی میدیای بەریتانی لە ئێستادا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تەنها 150 هەزار پاوەندی ساڵانە داهاتیەتی.

 

جۆنسن لە سەرەتای ئەمساڵدا، جارێکی دیکە بووەوە باوک، دوای ئەوەی 'کاری سیمۆندز' یەکەم منداڵی لە جۆنسن بوو و ناویاننا، ویڵفرێد.