گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فریای هەڵبژاردنەکەى ساڵی داهاتوو ناکەوێت؟

كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان ئەو وادەیەی ئاشکرا کرد کە پێویستێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

2020.09.22 - 18:10
كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان ئەو وادەیەی ئاشکرا کرد کە پێویستێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

ناس كورد-

محەمەد خاليدى، سەرۆكى فراكسيۆنى "بيارق الخير" لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، كۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى عێڕاق ئاگاداريان كردوينەتەوە کە پێويستيان بە ساڵ و نيوێكە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت.

 

محەمەد خاليدى لە لێدوانێكى ڕۆژناوانيدا وتويەتى، كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان پێيان ڕاگەياندوين كە ئەوان پێويستيان بە ساڵ و نيوێك دەبێت بۆ ئامادەكاريەكانى هەڵبژاردن، سەرەڕاى ئەوەش لە دەستوردا شتێك نييە بەناوى هەڵبژاردنى پێشوەخت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، يەك مليۆن و 700 هەزار دەنگدەرى نوێ ناويان دێتە ليستەكانى دەنگدان، كورسيەكانى هاوپەيمانى شيعيش لە هەڵبژاردنى داهاتودا بەهۆى فرەبازنەييەوە 20 بۆ 22 كورسى كەم دەكات.

 

خاليدى هێماى بۆ ئەوەشكردوە، دەنگدان بە زۆرينە لەسەر ياساى هەڵبژاردنەكان ياساى دادگاى فيداڵى پەك دەخات، پێشى وايە حكومەتەكەى مستەفا كازمى ئەو حكومەتەيە كە زۆرترين پشككارى تێدايە.