گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەکی تر لە لوبنان ڕوویدا.. تەماشای وێنە و ڤیدیۆی ساتەکانی سەرەتا بکە

2020.09.22 - 17:27
تەقینەوەیەکی تر لە لوبنان ڕوویدا.. تەماشای وێنە و ڤیدیۆی ساتەکانی سەرەتا بکە

ناس کورد-

سەرچاوەكانى ڕاگەياندنى لوبنان بڵاويانكردوەتەوە، تەقينەوەيەكى بەهێز لە چارۆچكەى "عين قانا" لە باشورى لوبنان ڕويداوە و هيچ زانياريەك سەبارەت بە بوونى كوژراو و بريندار نييە.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى لوبنانى ئاماژەيان بەوەداوە، تەقينەوەيەيەك لە شارۆچكەى "عين قانا"ى لوبنان ڕويداوە كە لە ماڵێكدا بووە وەك ناوەندى كۆكردنەوەى گولـلە تۆپ و پاشماوەكانى شەڕ بەكارهێنراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، تائێستا هيچ زانياريەك نييە سەبارەت بەوەى كوژراو و بريندار هەبووە ياخود نا و تەنها زيانى ماددى لێكەوتووەتەوە.

 

لاى خۆيەوە ئاژانسى ڕۆيتەرز لە زارى سەرچاوەيەكى ئەمنييەوە بڵاويكردوەتەوە، تەقينەوەكە لە كۆگايەكى چەك و تەقەمەنى حزبوڵڵادا بووە و بەهۆى كێشەيەكى هونەرييەوە ڕوويداوە.

لەلايەن درەوە دەزگا ڕاگەياندنەكانى لوبنان ئاماژەيان بەوەداوە، دەنگى تەقينەوەيەكى گەورە بيستراوە و هۆكارەكەى نەزانراوە و دوكەڵێكى زۆر بەرز بووەتەوە، هەندێك سەرچاوەش باس لەوەدەكەن تەقينەوەكە بەنزينخانەيەك بووە.

هەروەها "جۆرج كتانە" ئەمنيدارى گشتى خاچى سورى لوبنانى وتويەتى، ئۆتۆمبێلەكانى فرياكەوتن بەرەو شوێنى تەقينەوەكە چوون و بەپێى زانياريەكان سەرەتاييەكان كوژراو و بريندارى لێنەكەوتوەتەوە.