گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى پەرلەمانتارێکى کورد لەبارەى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2020

2020.09.22 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى پەرلەمانتارێکى کورد لەبارەى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2020

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 پێویستی بە سێ هەفتە هەیە بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد،لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو پەرلەمان تائێستا نازانن ئەو ژمارانەی کە لە ناو بودجەکەدا دانراون چەندن و بەچ شێوەیەک جێگرکراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ(سێشەممە، 22ی ئەیلولی 2020) ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقى ڕاگەیاند " پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 پێویستی بە سێ هەفتە هەیە بۆ ئەوەی  پەرلەمان بتوانێت دەنگی لەسەر بدات و  تێپەڕبێت".

 

وتیشی "تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو پەرلەمان ئاشنای ژمارەکانی ناو پڕۆژە یاساکە نەبوون ونازانن چۆن دانراون".

 

لێدوانەکەی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە دوێنێ (دووشەممە، 21ی ئەیلولى 2020) فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە "پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 گەیشتووەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق".

 

ئاماژە بەوەشکرابوو" دانیشتنەکانی پەرلەمان بەردەوامە بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر چەند پرسێک بە سەرۆکایەتی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  و بەئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار".