گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

پیاوێک سکى ژنە دووگیانەکەى هەڵدڕى بۆ ئەوەى ڕەگەزى کۆرپەکەى بزانێت

2020.09.21 - 21:58
پیاوێک سکى ژنە دووگیانەکەى هەڵدڕى بۆ ئەوەى ڕەگەزى کۆرپەکەى بزانێت

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی سەیر و ترسناکدا، پۆلیسى هندستان ڕایگەیاند، پیاوێک سکى ژنە دووگیانەکەى هەڵدڕیوە و بەهۆیەوە کۆرپەکەى ناو سکى گیانى لەدەستداوە.

 

کەسوکارى ژنەکە دەڵێن، "مێردەکەى هێرشیکردووە سەر بە پاساوى ئەوەى بزانێت کە رەگەزى منداڵەکەى چییە"، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕى بی بی سی.

 

ئەو ژن و پیاوە پێنج کچیان هەیە و بەوتەى کەسە نزیکەکانیان مێردەکەى فشارى کردووەتە سەر هاوسەرەکەى بۆ ئەوەى کوڕێکى بۆ بهێنێتە دنیاوە.

 

مێردى ئەو ژنە کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە رەتیکردووەتەوە بە ئەنقەست ئەو کارەى کردبێت و وتویەتى کە ئەوە تەنها رووداوێک بووە.

 

رووداوەکە لە ناوچەى "بادون" ى هەرێمى ئوتار برادیش کردووە، کە یەکێکە لەو ناوچانەى چڕترین ژمارەى دانیشتوانى هەیە لە باکورى هندستان.

 

ئەفسەرێکى پۆلیس دەڵێت، "ژنەکە بارودۆخى تەندروستى جێگیرە و لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى نیودلهى پایتەختە، مێردەکەشى دەستگیرکراوە".

 

برایەکى ژنەکە بە میدیاکانى هندستانى وتووە، ئەو ژن و مێردە زۆربەیجار بەشەڕ هاتوون لەبارەى هێنانە دنیاى منداڵى کوڕەوە.

 

وتیشى، پزیشکەکان بڕیاریانداوە خوشکەکەى رەوانەى نەخۆشخانە بکەن لەبەرئەوەى دۆخى تەندروستى زۆر خراپە.

 

هاوسەرى ئەو ژنە باسى لەوەکردووە، بە داس لە ژنەکەیداوە بەڵام مەبەستى نەبووە کە بەتوندى زیانى پێبگەیەنێت.

 

دەشڵێت، "پێنج منداڵم هەیە و یەکێک لە منداڵەکانم مردووە، دەزانم کە منداڵ بەخششى خودایە".

 

پۆلیس لە ئێستادا بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە.

 

بەپێی راپۆرتێکى سندوقى نیشتەجێبوونى نەتەوەیەکگرتووەکان، 46 ملیۆن کچ لە هندستان ونبوون لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا.