گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قاسەکەیان شکاندووە

ئاسایشی هەولێر بە ڤیدیۆ چۆنیەتی دزیکردن لە سۆپەرمارکێتێکی گەورەی شار ئاشکرا کرد

2020.09.21 - 20:22
ئاسایشی هەولێر بە ڤیدیۆ چۆنیەتی دزیکردن لە سۆپەرمارکێتێکی گەورەی شار ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى دوو کەسى ڕاگەیاند، بەتۆمەتى ئەنجامدانى چوار تاوانى دزیکردن کە سیانیان بڕینى قاسەى مارکێت بووە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى ئاسایش کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئەو دوو کەسە بەناوەکانى (هاوکار ئەکرەم واحد) دانیشتووی هەولێر، (ئاکام شیرزاد ئەحمەد) دانیشتووی قەزای سۆران، کە یەکێکیان پێشینەى دزیکردنى هەبووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (٤٤٣ی.س.ع) دەستگیرکراون و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزیدا ناوە.

 

ئەوەش رونکراوەتەوە، دزییەکان بریتى بوون لە، لە شەوی9 /1/2019دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی1 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک. شەوی 9/1/2019دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی2 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک. شەوی 16/1/2019دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لەگەڕەکی 99ی زانکۆ. بە هەرسێ لق بڕی (7.500.000) و (6400 دۆلار)یان دزیبوو.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوکە، دزى چوارەم کە ئەو دوو کەسە دانیان پێداناوە لە رۆژى 12/1/2019بووە کە هەڵسابوون بە دزیکردن لە پێشانگای کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لەگەڕەکی159ی گوڵان لەناوشاری هەولێرکە (20) موبایلی جۆراوجۆریان دزیبوو.