گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێنج ملیار گەڕێنراوەتە بۆ خەزێنەی گشتیی’’

کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق: 20 هەزار سەرپێچی دوو موچەیی ئاشكرا كراون

2020.09.21 - 18:52
کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق: 20 هەزار سەرپێچی دوو موچەیی ئاشكرا كراون

ناس کورد-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا توانیویانە زیاتر لە پێنج ملیاردینار بگەرێننەوە بۆ خەزێنەی گشتیی حکومەت، "ئەو گوژمەیە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن سەرپێچیکاران بۆ سەر تۆڕی دەستەبەر کۆمەڵایەتی براوە".

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی ئەیلولی 2020، جاکلین سیڵوە، بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، "بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عادل ریکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق توانراوە لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج ملیار دینار بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو گوژمەیە بەشێوەیەکی نایاسایی و لەڕێگەی سەرپێچیکردن بۆ سەرتۆڕی دەستەبەر وپاراستی کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەوە براوە".

 

دەشڵێت، نزیکەى 20 هەزار سەرپێچی دوو موچەیی لە وەزارەتەکە ئاشکرا کراون و تۆمارکراون.

 

سڵێوە جەختی لەوەشکردووەتەوە، "کارمەندانی بەشەکانی سەندوقی پاراستی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار بەدوادچوونی وردیان بۆ پرسەکە کردووە ولە ئاکامدا توانیویانە ئەو گوژمەیە بگەڕێنەوە بۆخەوێنەی حکومەت".