گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەیلەقی قودس چەندین جار داوای کردووە

نیویۆرک تایمز نهێنی ڕەتکردنەوەى خامنەیی بۆ لێدانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرا کرد

2020.09.21 - 17:15
نیویۆرک تایمز نهێنی ڕەتکردنەوەى خامنەیی بۆ لێدانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرا کرد

ناس کورد-

نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەموو داوایەکی سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا ڕەتکردووەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران نایەوێت بیانووی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی بداتە ترەمپ.

 

نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، "سەرباری کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس ئێران لەلایەن ئەمریکاوە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە و هێرشەکردنە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی ڕابردوودا، بەڵام ئێران دۆخێکی ئاگربەستی پەیڕەوکردوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "ئیسماعیل ئاقانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی ئێران چەند جارێک داوای لە عەلی خامەنەیی، ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران کردووە وڵاتەکەی وەڵامدانەوەیەکی توندی هەبێت بەرانبەر بە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەڵام خامەنەیی ئەو داوایانەی ڕەتکردووەتەوە و تەنها ڕەزامەندی داوە لە سەر ئەنجامدانی هێرشێکی ئەلکترۆنی سادە بۆسەر ئیسرائیل".

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، "خامنەیی نایەوێت لەڕێگەی وەڵامدانەوەی ئێرانەوە دەرفەت بداتە ترەمپ بۆ بردنەوەى هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت".

 

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە باسلەوەکردووە، "ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە لە ئێستادا ئێران ئەو پلانەی کە ماوەی ساڵێک سەرقاڵی بوو و ئامادەی کردبووە بۆ لێدانی بەرژوەندییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو وناوچەکانی دیکەی خۆرهەڵات ناوەڕاست ڕاگرتووە، ئەوەش بۆ ئەوەی دەرفەتی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کەم بێت".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئێران لەوباوەڕەدایە لەم دۆخەی کە ئێستا جیهانی پێیدا گوزەر دەکات لە ڕووی ئابوری و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هیچ کردەیەکی سەربازی سودی نابێت تەنها هێرشی ئەلکترۆنی نەبێت، چونکە ئەنجامدانی کردەی سەربازی لە لایەن ئێرانەوە بیانویەکی بەهێز دەداتە ترەمپ بۆ ئەوەی هێرشی سەربازی فراوان بکاتە سەر ئێران ئەوەش دەرفەتی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتردەکات".