ناس كورد-
لە ڕوداوێکى سەیر و دەگمەندا، پیاوێکى ڕوسى توانى نزیکەى 10 کیلۆ کێشى دابەزێنێت لە ماوەى تەنها پێنج کاتژمێردا، دواى ڕاکردنى لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکى بەردەوام.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى سپۆتنیکى ڕوسى بڵاویکردەوە، باهاما ئيگوبوفى تەمەن 66 ساڵ سەرکەوتووە بووە لە ڕاکردن بۆ ماوەى پێنج کاتژمێر و لەو ڕێگەیەوە 9.3 کیلۆ کێشى کەمیکردووە.
وەزارەتى وەرزش لە کۆمارى داغستان سەر بە کۆمارى فیدراڵى ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو پیاوە پشکنینى پزیشکى بۆ کراوە دواى تەواوبوونى پێنج کاتژمێرەکە و ئەنجامەکانى ئاسایی بووە.
ئەو پیاوە پێش دەستکردن بە ڕاکردن کێشى 88 کیلۆگرام بووە، دابەزینى کێشیشى لەو ماوە کەمەدا ڕەوانەى کتێبى گینیس کراوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان تا وەک ژمارەیەکى پێوانەیی تۆماربکرێت.
ئيگوبوف لەلایەن حکومەتى ناوخۆیی داغستانەوە ڕێزى لێگیرا و بڕوانامەیەکى پێدرا دواى تۆمارکردنى ئەو ژمارە پێوانەییە نوێیە لەبوارى دابەزاندنى کێشدا.
ئيگوبوف کە پزیشکى ددانە پێشتر پاڵەوانى وەرزشى بووە لە یارى راکردندا و چەند نازناوێکى بەدەستهێناوە.