گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پەسەندکردنی

حکومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى ئەمساڵی ناردە پەرلەمان

2020.09.21 - 16:33
حکومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى ئەمساڵی ناردە پەرلەمان

ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای ئەمساڵی لە حکومەتەوە وەرگرت بۆ خوێندنەوە و دواتر پەسەندکردنی، پڕۆژەیاساکە تایبەتە بە سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ کە ماوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی ئەیلولی 2020، نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەشیر حەداد خوێندنەوەى یەکەمی بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک کردووە."

 

دەشڵێت، بڕگەی کۆتایی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و پەرلەمانتاران تێبینی و قسەکانیان خستەڕوو. 

 

هاوکات جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "ئامانج لە ناردنى ئەو پڕۆژەیاسایە بۆ پەرلەمان زیاتر بۆ پرسی قەرزەکانى حکومەت و خەرجییەکانە تا کۆتایی ئەمساڵ".

 

دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ سبەینێ و بڕیارە بە درێژی تاوتوێی پڕۆژەیاساکە بکرێت.