ناس كورد-
بەئامانجى پاڵپشتیکردنى بەروبومى ناوخۆیى، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق لیستى ژمارەیەک بەروبومى کشتوکاڵى و بەرهەمى ئاژەڵى بڵاوکردەوە کە هاوردەکردنیان بۆ ناو عێراق، قەدەغە کردووە.
لیستەکە بریتیە لە بەروبومەکانى (خەیار ، باینجان، قەڕنابیت، گێزەر، کاهوو، سیر، بیبەر، خورما، تەماتە ، شێلم، چەوەندەر، هەنگوین، پاقلەى سەوز….هتد).
لەو بەرهەمە ئاژەڵیانەش کە هاوردەکردنیان قەدەغە کراوە ئەمانەن ( هێلکەى سپى، مریشکى زیندوو، ماسى دەریایى و لەکیسەنراو).
وەزارەتى کشتوکاڵ رونیکردۆتەوە، بڕیارى قەدەغەکردنەکە بەگوێرەى دوو بڕیارى لیژنەى ئابوورى بووە کە تایبەتە بە قەدەغەکردنى شتومەکەکان بەپێى یاسای کشتوکاڵى بۆ سەرجەم خاڵە سنورییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.