گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوى نوێ لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’توشبوون زۆر زیادى کرد’

2020.09.21 - 15:34
ڕاگەیەندراوى نوێ لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’توشبوون زۆر زیادى کرد’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 730 توشبووى نوێ تۆمارکراوە، بەمجۆرە "٢٢٦ هەولێر، ٩٢ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٣٤٦ دهۆك، ٣٩ هەڵەبجە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانەش دیارى کراوە کە  لە 24 کاتژمێرى رابردوو چاکبوونەتەوە بەمجۆرە "٢١٥ هەولێر، ١٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ١٦١ دهۆك، ٣١ هەڵەبجە".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو تووشبووانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوو گیانیانلەدەستداوە بە 17 گیانلەدەستدان دیارى کراوە کە ئەوانیش "4 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 7 لە سلێمانى و 6 لە دهۆک.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێم خراوەتەڕوو کە بەمجۆرەیە:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی     ٢١٨٧١                  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین          ٤٢٣٥٢٦                          (١٥٦٨١١ هەولێر، ١٠٧٠٢٤ سلێمانی، ١٥٥٨٢٢ دهۆك، ٣٨٦٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤١٧٣٢                       (١٥٧٣٩ هەولێر، ١٤٨٠١ سلێمانی، ٩٧٧١ دهۆك، ١٤٢١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٦٩٢١                         (١٢٢٧٣ هەولێر، ٩٦٠٨ سلێمانی، ٣٧١٠ دهۆك، ١٣٣٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٣٢٧٥               (٢٩٣٥ هەولێر، ٤٤٠١ سلێمانی، ٥٨٧٧ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)

مردن ١٥٣٦                      (٥٣١ هەولێر، ٧٩٢ سلێمانی، ١٨٤ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)