گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’پێویستە دەست لەو کارانە هەڵگرێت کە دەچێتە خزمەتى داگیرکەرانەوە’

بەرپرسێکى ڕۆژئاواى کوردستان: حکومەتى هەرێم ڕێگرە لەبەردەم یەکڕیزى گەلى کورد

2020.09.21 - 15:22
بەرپرسێکى ڕۆژئاواى کوردستان: حکومەتى هەرێم ڕێگرە لەبەردەم یەکڕیزى گەلى کورد

ناس کورد-

بەرپرسێکى ڕۆژئاواى کوردستان ڕایگەیاند، کردەوەکانى حکومەتى هەرێم ڕێگرى لەبەردەم یەکڕیزى گەلى کورددا دروستکردووە بەتایبەت داخستنى سنورەکان بەسەر ڕۆئاوادا دەشڵێت " زۆرحکومەت لەناوچەکە بەدەستى گەلەکانیان کەوتن و گەلى دیکەش دەتوانێت حکومەتى زۆرتر بڕوخێنێت گەر بەردەوام بن لەسەر پشتگوێخستنى بەرژەوەندى گەلەکانیان".

 

لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هاوارنیوز، نیهاد ئەحمەد ئەندامى لیژنەى مەرکەزى حزبى دیموکراتى سوریا باسى لەو کردەوانەى حکومەت و بەرپرسانى هەرێم کردووە کە لەدژى بەرژەوەندییەکانى کورد و یەکڕیزى شکاوەتەوە بەتایبەت داخستنى سنورەکان بەڕووى کوردانى ڕۆژئاوادا.

 

نيهاد ئەحمەد واى دەبینێت، شەقامى کوردى جموجۆڵەکانى ئەمدواییەى حکومەتى هەرێمى لەباشوور لەسەر سنورەکانى ڕۆژئاوا ڕەتدەکاتەوە، چونکە ئەو مامەڵانە ناچنە حزمەتى بەرژوەندییەکانى کوردەوە.

 

دەشڵێت، بەپێچەوانەوە خەڵکى داواى لە حکومەت و بەرپرسانى هەرێم کردووە سنورەکان لەنێوان گەلى کورددا دانەخرێن دووربکەونەوە لەو مامەڵەیەش کە دەبێتە هۆى پەرتکردن.

 

ئەو سیاسیە کوردە رونیدەکاتەوە :"بەبڕواى من هێشتا ژمارەیەک لەحزبى سیاسى کوردى لەژێر چاودێرى هەرێمایەتیدان و ئومێد دەکەم هاوسەنگیەکى سیاسى دروستبکەن بەرژەوەندى حزبەکانیان بخەنە لایەک و جیاوازییەکانیان بخەنە بەرژەوەندى گەلى کوردەوە".

 

پێویستە خەڵکى باشوور بۆ سیاسەتە هەڵەکان مل نەدەن

نیهاد ئەحمەد باسى لەوەش کردووە، ڕاى گشتى کوردى باش ئەوە دەزانێت ئەو مامەڵەیەى کە ئێستا بەرپرسانى باشوور دەیکەن ڕێگە لەیەکڕیزى کورد دەگرێت، حکومەتى هەرێم گەمارۆى خستووەتە سەر ڕۆژئاوا و لەبرى ئەوەى سنورى دەستکرد دروست بکەن لەسەر براکانیان لەباشوور پێویستە دەرگا بەڕووى گەلەکەیاندا بکەنەوە.

لەبەرامبەر سیاسەتى پەرتکردنى گەلى کورددا پێویستە مل نەدەن بۆ ئەو سیاسەتە هەڵانە.

 

لەکۆتایى وتەکانیشیدا ئەو بەرپرسەى ڕۆژئاوا دەشڵێت، لەسەر حکومەتى هەرێم پێویستە چاوى بخاتە سەر کەوتنى ئەو حکومەتانەى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ئەو حکومەتانەى کە داننانێن بەبەرژەوەندى گەلەکەیاندا شۆڕشیان لەدژ کرا و کەوێنران.

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، ئەو گەلانە دەتوانن حکومەتى زیاتر بڕوخێنن بۆیە دەبێت حکومەتى هەرێم هەوڵبدات ئەو چەوتیەى ڕاستبکاتەوە کە دوورە لەبەرژەوەندییەکانى گەلى کورد.