گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر داوای غالب محەمەد

حکومەتی عێراق بڕیاریدا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێرێت

2020.09.21 - 14:49
حکومەتی عێراق بڕیاریدا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێرێت

ناس کورد-

غالب محەمەد، ئەندامی کورد لە لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئەو حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی 50 ملیۆن لیتر بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێرێت و دەشڵێت، نرخی هەر بەمیلێک بەرامبەر 31.500 دینار دەبێت و گەر لەهەرێم لەوە زیاتر وەربگیرێت ئەوا سکاڵا تۆماردەکەن.

 

ئەو ئەندامە کوردەی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "دوای هەوڵدان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لە 12ی مانگی ڕابردوو بە نوسراو داوامکرد و هەروەها بە تەلەفون لە سەر خەتبووین، ئەمرۆش لەگەڵ بریکاری وەزیری نەوتی عێراق کوبونەوەمان ئەنجامدا و بریاردرا بە هەناردەكردنی 50 ملیون لتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچە لە هەرێمی كوردستان لە سەر نوسراوی بەندە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "لە حەفتەی داهاتوو فەرمانەكەی دەردەچێت بە نرخی حكومی كە دەكاتە 150 دینار عیراقی بۆ هەر لترێك، گەر بەرمیلێكی نەوت 210 لتر بێت، ئەوە بۆ هەر بەرمیلیك دەكاتە 31.500 دینار عیراقی."

 

غالب محەمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو: " هیوادارم كە هەمووی بگاتە دەست هاووڵاتیان بەو نرخە و گۆڕانکاری لەنرخەکەیدا نەکرێت و بگۆڕدرێت بە نرخێكی تر لەپێناو کۆمپانیاکانیان، گەر لەوە گرانتر بێت وەزارەتی نەوتی عیراقی لێ ئاگادار دەكەینەوە و رێكاری یاسای دەگرینە بەر بۆ پار و ئەمساڵیش."

 

ساڵی ڕابردووش بەهەمانشێوە حکومەتی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم نارد، بەڵام ئەو بڕە بەشی کەمتر لە %25ی دانیشتووانی هەرێم دەکات و پێویستە حکومەتی هەرێم بەشەکەی دیکەی دابین بکات.