گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاسکیلەکەی هەڵەبجە دوای پایدەرەکەی کوشنەکەشی دزرا

2020.09.21 - 14:17
پاسکیلەکەی هەڵەبجە دوای پایدەرەکەی کوشنەکەشی دزرا

ناس کورد-

پێش کەمتر لە مانگێک لەناوەڕاستی هەڵەبجەی تازە پەردە لەسەر پەیکەری پاسکیلێک بۆ بەکلتورکردنی پاسکیلسوارى لادرا، بەڵام هەفتەی ڕابردوو پایدەرەکەی دزرا و ئەمڕۆش کوشنەکەی دیار نەماوە، دروستکەری پەیکەرەش دەڵێت، گومانی لە کەس نییە و نازانێ کێن ئەوانەی ئەو کارە دەکەن.

 

عومەر جەمیل، هونەرمەندی پەیكەرساز و دروستکەری پاسکیلەکە بە ناس کوردی وت :"هەفتەی ڕابردوو پایدەری پاسکیلەکە دزراوە و ئەمڕۆش کوشنەکەی پێوە نەماوە و ئەوەش دزراوە، جگە لەوەی دوو پارچەی دیکەش شکێنراوە". 

 

وتیشی، نازانێت کێ ئەو کارە دەکات و سکاڵاشی لەسەر کەس نییە، چونکە سکاڵاش تۆماربکات هیچ سودێکی نابێت و کەس دەستگیرناکرێت.

 

عومەر جەمیل ئاماژەی بەوەشكرد :"سەرەتا زۆر بە پەرۆشییەوە کارەکەمان کرد و پێشوازی لێکرا، بەڵام ئەمە ئەوە دەردەخات بەرپرسانی شارەکە گرنگی پێ نادەن، بەچواردەوری پەیکەرەکەدا بارەگای زۆرینەی حزبەکانی لێیە و پۆلیسی لێیە، دەکرێت ئەوان ئاگاداری بن، بەڵام دیارە کارەکەیان لا بێبایەخە".

 

لەبەرواری 26ی مانگی ڕابردوو لە ێر ناونیشانی (بەژداری لاوان، متمانە و هێزە) بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەرزش دۆستان و پاسكیلسواران پەردە لەسەر پەیكەری پاسكیل بۆ بە كلتوركردنی پاسكیلسواری لە هەڵەبجەی تازە لادرا.