گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکى یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بۆ ناس کورد دەدەوێت

ژمارەیەک گەنجى خۆپیشاندانەکانى کەلار دەستگیرکران 

2020.09.21 - 13:59
ژمارەیەک گەنجى خۆپیشاندانەکانى کەلار دەستگیرکران 

ناس کورد- 

بەتۆمەتى سوتاندنى دوو ئوتۆمبێل لە خۆپیشاندانەکانى کەلار چەند گەنجێک دەستگیرکراوون و باوکى یەکێک لەگەنجە دەستگیرکراوەکان بە ناس کوردى راگەیاند کە سۆراخى دەستگیرکردنى کوڕەکەى لەلاى هێزە ئەمنییەکانى گەرمیان کردووە و شوێنەکەیان پێ نەوتووە.

 

مەحمود ڕەحیم عەلى، باوکى یەکێک لەگەنجە دەستگیرکراوەکان کە دانیشتووى ناحیەى ڕزگارى سەر بەشارۆچکەى کەلارە،  تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند "دوا نیوەڕۆى  ڕۆژى (چوارشەممە)ى ڕابردوو هەواڵمان بۆ هات کە کوڕەکەم لەلایەن ئاسایشى ناحیەى ڕزگارییەوە دەستگیر کراوە، دواتر چوومە ئاسایشى ڕزگارى و لەوێ پێیانوتم براوەتە پۆلیس".

 

وتیشى "کوڕەکەم بەتۆمەتى بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییەى کەلار دەستگیرکراوە و دواى هەفتەیەک بەسەر ڕوداوەکە پێمان ناڵێن کە لەکوێ دەستگیر کراوە و لەکوێیە بۆ ئەوەى بچمە سەردانى و لەبارودۆخى بزانم و ئاگادارى کێشەکەى بم، چومەتە چەند دەزگایەکى ئەمنی ناوچەکەش لەوانە پۆلیس و ئاسایش شوینى دەستگیرکردنى کوڕەکەمم دەستنەکەوتووە".

 

لەو بارەیەوە ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەرى بەشى پۆلیسى کەلار بەناس کوردى ڕاگەیاند "ئەو گەنجانە بەتۆمەتى بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان دەستگیرنەکراون بەڵکو لەلایەن ئەو پۆلیسانەوە کە ئۆتۆمبیلەکانیان سوتێنراوە لەخۆپیشاندانەکەدا سکاڵایان لەدژ تۆمار کراوە و دەستگیرکراون".



بەڕێوەبەرى بەشى پۆلیسى کەلار جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، دەستگیرکردنەکەیان بەفەرمانى دادوەر بووە و لەئێستاشدا کەسوکارییان دەتوانن سەردانیان بکەن لەگرتن و گواستنەوەى گەرمیانن و ژمارەیان نزیکەى 7 کەسە".

 

مانگى ئابى ڕابردوو زنجیرەیەک لەخۆپیشاندان لەچەند شارێکى هەرێمى کوردستان وەکو ناڕەزایەتى لە دژى دابەشنەکردنى موچە و گەندەڵى دەستیانپێکرد و لەپارێزگاى هەڵەبجە و شارۆچکەى کەلار گرژى و ئاڵۆزى و سوتانى چەند بارەگایەکى حکومیى و حزبى لێکەوتەوە.