گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مامۆستایانى ناڕازى هۆشدارى دەدەنە حکومەت ’سەرەتاى دەوام دەکەینە دەستپێکى خۆپیشاندان’

2020.09.21 - 11:28
مامۆستایانى ناڕازى هۆشدارى دەدەنە حکومەت ’سەرەتاى دەوام دەکەینە دەستپێکى خۆپیشاندان’

ناس کورد-

لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى،ئەنجومەنی فشار  و دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکانهۆشدارییاندایە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەگەرى جێبەجێنەکردنى داواکارییەکانیان سەرەتاى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن دەکەنە دەستپێکى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى سەرتاسەرى.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کە پەیامنێرى ناس کورد ئامادەى بوو، ئەو سێ ئەنجومەنە ئاماژەیان بەوە کرد کە "مامۆستایان پابەند نابن بە دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن و دەوامەوە ئەگەر داخوازییەکانى مامۆستا جێبەجێ نەکرێت".

 

بەگوێرەى ئەو راگەیەندراوەى کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا خوێنرایەوە، ئەوان داواى دابەشکردنى مووچە دەکەن 30 ڕۆژ جارێک و بەبێ لێبڕین.

 

هەروەها بەشێکى ترى داواکارییەکانى ئەو سێ لایەنە خۆى لە یەکلایکردنەوەى مووچە پاشەکەوتکراوەکان و چۆنیەتى خەرجکردنەوەیان و پلەبەرزکردنەوەى مامۆستایان و دامەزراندنى دەرچووەکانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەبینییەوە.

 

هاوکات لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا پڕۆسەى خوێندن بەشێوەى ئۆنلاین و ئەلەکترۆنى کە وەزارەتى پەروەردە بڕیارى لەسەرداوە رەتکرایەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئەو بڕیارە بۆ خۆدزینەوەى حکومەت لە داواکارییەکانى مامۆستایان دراوە.

 

داواشیان لە حکومەت کرد کە کۆتایى بهێنرێت بە راودەوونان و دەستگیرکردنى مامۆستایانى ناڕازى و چالاکوانانى مەدەنى.