گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى هەرێم وادەى کۆتایى گەرماى ئەمساڵى ئاشکرا کرد

2020.09.21 - 10:34
کەشناسى هەرێم وادەى کۆتایى گەرماى ئەمساڵى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان وادەى کۆتایى گەرماى ئەمساڵى راگەیاند و لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، سبەینێ (سێشەممە) کۆتا ڕۆژە بۆ بەرزى پلەکانى گەرما لەسەر ناوچەکەمان. 

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "سبەى (سێشەممە) بەرزترین پلەکانى گەرکا تاڕادەیەک نزیک دەبێتەوە لە 38-40 پلەى سیلیزى لە سەنتەرى پارێزگاکان".

 

ئەوەش رونکراوەتەوە، ڕۆژى چوارشەممە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 3-4 پلەى سیلیزى و هەروەها سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە بەشێوەیەک پێشبینى دەکرێت بەرزترین پلەکانى گەرما لەسەنتەرى پارێزگاکان لە 35 پلەى سیلیزى یان کەمتر تۆمار بکرێت.

 

هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سبەینێ (سێشەممە،22ى ئەیلوولى 2020) كاتژمێر 04:30ی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستانی عێراق، ماوەی شەوو رۆژ لەنیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژو 12 كاتژمێریش شەو، بەمەش لە رووی فەلەكییەوە رۆژی (سێشەممە) دەبێتە یەكەم رۆژو دەستپێكی وەرزی (پاییز) لەنیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی پاییزی) (Fall Equinox) ناسراوە و ماوەكەشی 89 رۆژو 20 كاتژمێرو 31 خولەك دەخایەنێت، وە بە پێچەوانەوە، دەبێتە یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی بەهاریی) (Vernal Equinox) ناسراوەو لەهەردوو نیوەگۆدا خۆر رێك لە رۆژهەڵات هەڵدێت و لە رۆژئاوادا ئاوادەبێت.