گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ ئێران و ئەمریکا دەکات 

فوئاد حسێن هەڵوێستى عێراق لەبارەى پڕۆسەى ئاشتەوایى لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات 

2020.09.21 - 09:50
فوئاد حسێن هەڵوێستى عێراق لەبارەى پڕۆسەى ئاشتەوایى لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

وەزیرى دەرەوەى عێراق وردەکارى سەردانەکەى بۆ وڵاتى فەڕەنسا دەخاتەڕو و رایگەیاند، لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ هاوتا فەڕەنسیەکەى لەپاریسى پایتەختى ئەو وڵاتە چەند تەوەرێکى سیاسیى و پەیوەندییەکان و کارووبارى ناوخۆى عێراق تاوتوێ کراوە. 

 

لەدیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵى حوڕەدا، فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، دیدارەکەى لەگەڵ جان ئێف لۆردیان لەدواى سەردانەکەى ئەمدواییەى ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا و وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە بووە کە نزیکەى مانگێک پێش ئێستا ئەنجامیانداوە هەروەها لەچوارچێوەى گەشتێکى بۆ ئەوروپا بەمەبەستى کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانى پارێزگا جیاوازەکانى ئەو وڵاتانەدا.

 

ئەوەشى ئاشکرا کرد، لەدیارترین تەوەرەکانى سەردانەکەى تاتوێکردنى بەردەوامى هاریکارى ئابوورى و ئاسایشى نێوان هەردوو وڵات و پاڵپشتیەکانى فەڕەنسا بوو بۆ عێراق کە دووچارى قەیرانى دارایى بووەتەوە سەربارى ئامادەسازى بۆ سەردانێکى مستەفا کازمی بۆ پاریس لەمانگى داهاتوودا.

 

لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە، وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوە کرد،  بەمەستى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک دەیانەوێت چاودێرە فەڕەنسى و ئەوروپییەکان سەرپەرشتى پڕۆسەکە بکەن بەهۆى ئەوەى قەیرانى متمانەیە لەعێراق لەنێوان خەڵک و حزبە سیاسیەکان و حکومەتە یەک لەدواى یەکەکاندا.

 

لەبارەى مەترسیەکانى داعشەوە فوئاد حسێن باسى لەوە کرد، فەڕەنسا هاوکار بووە لەلایەنى سەربازى و لۆجستى و هەواڵگرى لەدژى داعش و بەردەوامیش دەبێت و هۆشدارى ئەوەشیداوە مەترسى لەسەر کەمپى هۆلى سوریا هەیە کە بریتیە لەزیندانانى داعش لەژێر دەستى هێزەکانى سوریاى دیموکراتدا بەهۆى کردەوەکانى ئەمدواییەى تورکیا لەو وڵاتە مەترسى لەسەر کەمپەکە دروستبووە.

 

لەسەر پرسى سیاسیەتى دەرەوە و هێرشە موشەکییە ناوخۆییەکان فوئاد حسێن رونیکردەوە، لەسەردانەکەى ئەمدواییەى سەرۆکوەزیران بۆ واشنتۆن ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە پەیوەندییە سەربازى و ئەمنییەکانى نێوان دوو وڵات بەشێوەیەکى دیکە بێت و بۆ چارەسەرکردنى هێرشە موشەکیەکانیش عێراق و هەرێمى کوردستان پێویستى بەریکخستن و کۆنترۆڵکردنى چەکهەڵگرتن هەیە.

 

لەبارەى پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەگەرى ڕێککەوتن لەگەڵیدا، وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەى لوتکەى عەرەبى ساڵى 2012 ئەو هەنگاوە بەهەستیار ناوبراوە و بڕیارى بەکۆمەڵى پێویستە.

 

لەبارەى ئێرانیشەوە، فوئاد حسێن ئەوەشى خستووەتە ڕوو، وڵاتەکەى پشت بەپرەنسپى هاوسەنگى دەبەستێت لەپەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتاندا.

 

وەزیرى دەرەوە سەرکۆنەى دەستدرێژییەکانى ئەمدواییەى سوپاى تورکیاشى کردووە بۆ ناو خاکى عێراق و داواشى کردووە ڕێز لەسەروەرییەکانى وڵاتەکەى بگرێت.