گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرەکەى هەڵهاتووە و دەستگیر نەکراوە

هەنگاو: ژنێکی کورد لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و گیانیلەدەستدا

2020.09.21 - 09:19
هەنگاو: ژنێکی کورد لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و گیانیلەدەستدا

ناس کورد-

ڕێکخراوێکى تایبەت بە مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕایگەیاند، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و پاش چەند ڕۆژێک مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە :"ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی زەنگۆی سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی مریەم ئەتمان بە هۆی سەختی ئەو برینانەی کە بەهۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەستدا". 

 

 ئاماژەی بەوەشکرد :"مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو منداڵە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کێشەی خـێزانییەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا %90ی جەستەی سووتابوو".

 

 هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوسەرەکەی مریەم ئەتمانی دوای ئاگر تێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی دەستگیریان نەکردووە.