گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵەكانى ژنانى چينى لە ڕوبەڕوبونەوەى كۆرۆنا بێبايەخ كردوە

گرتەيەكى ڤيديۆیى چينيەكان توڕە دەكات و داواى سڕينەوەى دەكەن

2020.09.21 - 08:40
گرتەيەكى ڤيديۆیى چينيەكان توڕە دەكات و داواى سڕينەوەى دەكەن

ناس کورد-

گرتەيەكى ڤيديۆیى كە لەسەر ئاستێكى فراوان بڵاوبوەوە ڕەخنەيەكى زۆرى بەدوادا هات، ئەوەش دواى ئەوەى هەوڵەكانى ژنانى لە ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بێبايەخ كردبوو، تەنها بە شان و باڵى ئەو پياوانەدا هەڵيدەدا كە خۆبەخشانە كار دەكەن بۆڕوبەڕوبونەوەى پەتاكە.

 

بەپێى گرتەكە كە دەسەڵاتدارانى چين سپۆنسەريان كردوە، سەرۆكى كۆمپانيايەكى پاس لە ووهان پرسيار لەو خۆبەخشانە دەكات كە ئامادەكارى دەكەن بۆ بارودۆخى لە ناكاو لەكاتى داخستنى شارەكە، ديمەنەكە هيچ ناوهێنانێكى ژنانى تێدايە نييە، ئەوەش بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەى "نيويۆرك تايمز"ى ئەمريكى.

 

چينيەكان لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان دەستيان كردوە بە ڕەخنەگرتن لەو گرتە ڤيديۆ درامييە و بە نمونەى ئاشكراى جياوازى ڕەگەزى لە كۆمەڵگەى چيندا ناوى دەبەن، ئەوەش لەڕێگەى سڕينەوەى بەشدارى ژنان لە ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ.

 

گرتە ڤيديۆييەكە ڕۆژى (پێنجشەممە)ى ڕابردو بڵاوكراوەتەوە و تائێستا 140 مليۆن بينەرى هەبوە، هەزاران لەو بينەرانە داوايان كردوە كە ئەو گرتەيە لە تۆڕى ئينتەرنێت بسڕدرێتەوە و پێيان وايە، وڵاتەكەيان دوبارە "ڕۆمانى كۆرۆنا" دەنوسێتەوە و هەوڵى ژنان تێيدا بێنرخ دەكات.

بەگوێرەى ڕاپۆرتەكان 40 مليۆن كارمەندى كەرتى تەندروستى لە ووهان و كەرتى هوبى كاريان كردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى پەتاكە كە يەك لەسەر سێيان ژنان بوون، لاى خۆشيەوە ئاژانسى "شينخوا" بڵاويكردوەتەوە 90% ى كەرتى پەرستارى چين ژنانن و زياتر لە نيوەى پزيشكانى ووهان و شەنگهايش ژنن.

 

لەماوەى ڕابردوشدا گرتەيەكى ڤيديۆیى پەرستارانى ژنانى چين بڵاوكرايەوە كە ناچار دەكرێن قژيان بتاشن پێش ئەوەى بچن بۆ نەخۆشخانەكانى ووهان ئەوەش بۆ ئەوەى نەخۆشيەكە هەڵنەگرن و لە گرتە ڤيديۆييەكاندا فرمێسكى ئەو ژنانانە بە ئاشكرا دەبينرێت.