گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

2020.09.21 - 08:25
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

ناس کورد-

بەراورد بەدوێنێ (یەکشەممە)، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان کەمێک دابەزی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 43 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 21ی ئەیلولی 2020)، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 43 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەرامبەر بە دوێنێ یەکشەممە کەمێک لە نرخەکەی دابەزیوە.

 

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 41 و دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک نرخی نەوت لەنێوان 43 بۆ 46 دۆلاردا بوو، لە هەفتەی ڕابردوودا نرخەکەی دابەزیەوە بۆ خوار 40 دۆلار، بەڵام دواتر دووبارە بەرزبووەوە.