گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارى دواکەوتنى بەشە خۆراک ئاشکراکرا

کۆبۆنى دابەشکردنى خۆراک ’دەکرێتە ئەلیکترۆنى’

2020.09.20 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبۆنى دابەشکردنى خۆراک ’دەکرێتە ئەلیکترۆنى’

ناس كورد-

وەزیرى بازرگانى عێراق هۆکارەکانى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشە خۆراکى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، نیازیان هەیە کۆبۆنى کاغەزى بگۆڕن بۆ ئەلیکترۆنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، چەند هۆکارێک هەن بۆ دواکەوتنى دابەشکردنى بەشە خۆراک بۆ چەند مانگێک وەکو بودجە و قەیرانى دارایی کە کاریگەریى کردووەتە سەر بودجەى تەرخانکراو بۆ کڕینى خۆراک.

 

وتیشى "پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ گۆڕینى کۆبونى کاغەزى بۆ ئەلیکترۆنى، ئەو پڕۆژەیەش زۆر گرنگە و کارئاسانى بۆ هاووڵاتیان دەکات کە بەدواداچوون بکات و چاودێرى پڕۆسەکە بکات".

 

جبورى جەختیکردووەتەوە، پڕۆژەى کۆبۆنى خۆراکى ئەلیکترۆنى لە نزیکترین کاتدا بەردەستدەبێت.

 

دەشڵێت، سەرۆکوەزیران فەرمانیکردووە پرسی شایستە داراییەکانى بە بازاڕکردنى گەنمەشامى و گەنم یەکلایی بکرێتەوە کە دەکاتە 523 ملیار دینار و وەک قۆناغى یەکەم دابەشدەکرێت.

 

لەبارەى ئەو خۆراک و کاڵایانەى هەناردەى دەرەوە دەکرێن، وەزیرى بازرگانى باسى لەوە کردووە، خورما و هەندێ پیشەسازى سوک لەعێراقەوە هەناردە دەکرێن.