گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى کۆبونەوەى مستەفا کازمی لەگەڵ دەستەى هەماهەنگى باڵاى پارێزگاکان 

2020.09.20 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى کۆبونەوەى مستەفا کازمی لەگەڵ دەستەى هەماهەنگى باڵاى پارێزگاکان 

ناس کورد- 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق وردەکارى کۆبونەوەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ دەستەى باڵاى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ دەستەى باڵاى هەماهەنگى ئێوان پارێزگاکان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختى لەسەر گرنگى مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییەکانى ئێستا کردووەتەوە کە لەڕووى هونەرییەوە پارێزگاکان دووچارى بوون، هەروەها دورخستنەوەى پاڵنەرە سیاسیەکان لەپێناو بەردەستخستنى پێداویستیەکان بەشێوەیەکى خێرا و زیاتر پیشەیى تاوتوێ کراوە.

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە کازمى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وڵات لەدۆخێکى هەستیارى ئابوورى و تەندروستى و ئاسایشدایە و خواستى خەڵکیشیان لەسەرە.

 

سەرۆکوەزیران ئەوەشى خستووەتە ڕوو، حکومەت هەموو هەوڵەکانەى دەخاتە گەڕ، ئەوەش بەئامانجى لابردنى بەربەستەکان و دەستەبەرکردنى پێدوایستییە واقیعیەکان.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، سەرۆکوەزیرانى عێراق داواى کردوە بەگیانى یەک تیم بۆ بەجێهێنانى داواکارییەکانى خەڵکى کار بکەن.

 

ڕاگەیەنراوەکەى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق رونیدەکاتەوە، هەر لەمیانى کۆبونەوەکەدا بارودۆخى پارێزگاکان و ئاڵنگارییەکانى بەردەمیان تاوتوێ کراوە و ڕێگەچارە بۆ تێپەڕاندنیان خراونەتە ڕوو، هەروەها تاوتوێى دۆخى تەندروستى و ئاسایش و کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییەکانى ئاو و کارەبا کراوە هەروەها باس لە هەندێ پڕۆژەى تەواو نەکراو و دیاریکردنى هۆکارەکەى و پاڵپشتیکردنى کەرتى تایبەت کراوە.