گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى نەوتى عێراق گۆڕانکارى لەچەند پۆستێکى وەزارەتەکەدا ئەنجام دەدات [بەڵگە]

2020.09.20 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى نەوتى عێراق گۆڕانکارى لەچەند پۆستێکى وەزارەتەکەدا ئەنجام دەدات [بەڵگە]

ناس کورد- 

وەزارەتى نەوتى عێراق کۆمەڵێک گۆڕانکارى لە پۆستى چەند بەڕێوەبەرێکى وەزارەتەکەیدا ئەنجامدا و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانى باڵاى وەزارەتەکەى لەشوێنەکانى خۆیان گواستەوە بۆ شوێنى دیکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەک کە دەستى ناس کورد کەوتووە، خالید حەمزە یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى نەوتى بەسڕە هەڵدەستێت بەبەرێکردنى کارى کۆمپانیاکان تا دەستبەکاربوونى بەڕێوەبەرێکى گشتى نوێى دیکە و باسم محەمەد خوزەیر بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى چاڵە نەوتیەکانى عێراقیش گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى ڕاهێنان و بەرەو پێشبردن لەناوەندى وەزارەتەکە.

 

بەگوێرەى بەڵگەنامەکان، عەلى حەمود بەڕێوەبەرى گشتى ڕاهێنان و بەرەوپێشبردن لەوەزارەت بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى هونەرى گواستراوەتەوە و عەبدولکەریم ناسرى یاریدەدەرى گشتى کۆمپانیاى نەوتى بەسڕە بۆ بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى چاڵە نەوتیەکانى عێراق گواستراوەتەوە.