گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەسینا بۆ ئەردۆگان: پێش کشانەوە دانوستان ناکەین

2020.09.20 - 18:29
ئەسینا بۆ ئەردۆگان: پێش کشانەوە دانوستان ناکەین

ناس کورد-

لەدواى کۆبونەوەى لوتکەى ئەوروپى لەبڕۆکسڵ بۆ چارەسەرکردنى گرژى و ئاڵۆزییەکانى نێوان تورکیا و یۆنان و قوبڕس هێشتا گرژییەکان بەردەوامە و تا نەکشانەوەى تورکیا یۆنان دانوستان ڕەتدەکاتەوە.

 

لەتویتێکیدا کە لەهەژمارى خۆى لە تویتەر بەزمانى تورکى بڵاوى کردووەتەوە، ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا کە پاڵپشتیکارێکى دیارى یۆنانە داواى لەتورکیا کرد دانوستانێکى بەرپرسانە بکات و دەست لە ساویلکەیى هەڵبگرێت.

 

هاوکات هەڵوێستى یۆنان هێشتا توندە و هەموو دانوستانێک لەگەڵ ئەنکەرە ڕەتدەکاتەوە تا ئەو کاتەى ئاکامى داواکارییەکانى لەسەر زەوى نەبینێت، لەو بارەیەوە وتەبێژى حکومەتى یۆنان ڕایگەیاند، ئەسینا لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە پشتیوانى دەکرێت و سەپاندنى سزاکانى ناوێت بەڵام شەمەندەفەرەکانى سزا بەڕێوەن گەر بێتوو ئەنکەرە دەست لەو پێشێلکارییانە هەڵنەگرێت.

 

گرژى و توندوتیژییەکان باشترین هەڵوێست لە دەریاى ناوەڕاست

لەو چوارچێوەیەدا هێشتا گرژییە سەربازییەکان باشترین هەڵوێستن لەدەریاى ناوەڕاستدا گەرچى هەفتەى ڕابردوو تورکیا بەپاساوى چاککردن کەشتیەکى کشاندەوە بەڵام هێشتا دوو کەشتى ترى لە کەناراوەکانى قوبڕس تا کۆتایى مانگى داهاتوو دەهێڵێتەوە.

 

گەڕان و پشکنینەکانى تورکیا بەشوێن گازى سروشتى لە ناوچە ئاوییە هاوبەشەکانى یۆنان و قوبڕس کە بەگازى سروشتى دەوڵەمەندە گرژى و ئاڵۆزییەکان لەناوچەى خۆرهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست توندتر بوون.

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاش چوووەتە ناو دۆسیەکەوە و مایک پۆمپیۆى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا نیگەرانى وڵاتەکەیى لەجموجۆڵەکانى تورکیا لەناوچەى خۆرهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست خستۆتەڕوو و داواى ئەوەشى کردووە تورکیا پەنا بباتە بەر چارەسەرى دیپلۆماسى بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى سەرچاوە سروشتیەکان لەناوچە ئاوییەکانى ئەو ناوچەیە.

 

لەمیانى سەردانەکەیدا بۆ قوبڕس و دیدارەکەشى لەگەڵ سەرۆکى ئەو وڵاتە وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، وڵاتانى ناوچەکە پێویستیان بەچارەسەرێکى دیپلۆماسى و ئاشتیخوازانە هەیە بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکیەکان لەسەر وزە و ئاسایشى ناوچەکە و گرژییە سەربازییەکانیش یارمەتى دۆخەکە نادەن.